نوێترین

recent

03/02/2016

ئاشتی ھەورامی راپێچی بەردەم دادگا دەکرێت

لەسەر ئەو سکاڵایەی کە لەلایەن پەرلەمانتارێکی گۆڕانەوە دژ بە وەزیری سامانە سروشتییەکان بەتۆمەتی دیارنەمانی سەدان ملیۆن دۆلار تۆمارکراوە، داواکاری گشتی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکدەھێنێت.

عەلی حەمەساڵح ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوە، دوای تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر وەزیری سامانە سروشتییەکان و تۆمەتبارکردنی بە دیارنەمانی سەدان ملیۆن دۆلار،داواکاری گشتی لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی پێکھێناوە.

عەلی حەمەساڵح ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی بچێتە بەردەم دادگا، نوسیویەتی: ھیوادارم وەزیری سامانە سروشتییەکانیش ئامادە بێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085