نوێترین

recent

11/10/2015

١٠ ڕۆژ مۆڵەت دەدرێتە حکومەت

نوێنەری ٥٠ ڕێکخراو کۆمەڵ و سەندیکا، لەبەرامبەر دواکەوتنی موچەو چارەسەرنەکردنی قەیرانەکانی ھەرێم ھاتونەتە سەرخەت، لەڕێگەی یاداشتێکیشەوە ١٠ ڕۆژیان داوەتە حکومەت وەڵامی داواکاریەکانیان بدەنەوە.
کەمپینی شەفافیەت و لێپرسینەوە کە نوێنەرایەتی ٥٠ ڕێکخراو کۆمەڵەو  سەندیکا دەکات،  دەربارەی  خۆپیشاندانەکانی ھاوڵاتیان  یاداشتێکی ناڕەزاییان  لەڕێگەی نوسینگەی پەرلەمانی سلێمانی بۆ حکومەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان بەرزکردۆتەوەو تێیدا  ژمارەیەک داواکاریان خستۆتەڕوو.
بەگوێرەی یاداشتێکی کەمپینەکە کە وێنەیەکی دەست وڵات كەوتووە تێیدا داوا لەلایەنە پەوەندیدارەکان دەکەن، لەماوەی ١٠ ڕۆژدا وادەی دابەشکردنی سەرجەم موچە دواکەوتووەکان دیاری بکەن، چیتر یاری بەچارەنوسی  ھاوڵاتیان و موچە خۆران نەکەن.
دەشڵێن:"ئەگەر لەماوەی دیاریکراودا وەڵامان نەدەنەوەو داواکاریەکانمان جێبەجێنەکەن، ئەوا ھەڵوێستی دیکەمان دەبێت".
لەیاداشتەکەدا  داوایانکردووە، شەفافیەت ھەبێت لەپێدانی زانیاری تەواو لەسەرداھاتی نەوت، ھاوکات ھەمووان ئاگاداری وردەکاریەکانی ئەو پرسە بن، لەگەڵ داننان بەو ڕاستیەی کە ئەوە پارەی میللەتە کەس بۆی نییە لەخۆوەو لەدەرەوەی یاسا  بریاری لەسەر بدات.
 
دەقی یاداشتەکە:
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
gellerytitle
Picsart-24-02-23-21-31-09-085