جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم رونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوەو تێیدا رایگەیاندووە، لەبەیانی ئەمڕۆوە لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ ھێورکردنەوەی بارودۆخەکە لەکۆبونەوەدا بوە، بەھیچ شێوەیەک سەردانی ھیچ بارەگایەکی حزبی نەکردووە.
ژمارەیەک لەدەزگا راگەیاندنەکانی سەر بەپارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویانکردەوە کە گوایە ئەمڕۆ (قوباد تاڵەبانی) سەردانی لقی ٤ی بارەگای پارتی دەکات، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دورن لەراستییەوە،و سەردانی ھیچ بارەگایەکی نەکردووە.
دەقی رونکردنەوەکە"
رونکردنەوەیەک بۆ هاونیشتمانیانی خۆشەویست٠
بەندە لە بەیانییەوە تائێستا لە کۆبونەوەدام لەگەڵ
لیژنەی ئەمنی پارێزگای سلێمانی بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە، لە هەمانکاتدا سەردانی بارەگای هیچ هێزێکی سیاسیم نەکردوە
پێشتر لە رێگەی چەند كادیرێكی پارتیەوە زانیاری ئەوە درا بە ڕاگەیاندنەكان و وا بڵاو كرایەوە كە جێگری سەرۆكی حكومەت قوباد تاڵەبانی چۆتە بارەگای لقی 4ی پارتی دیموكراتی كورستان بۆ هێوركردنەوەی بارودۆخەكە و قسەكردن لەگەڵ بەرپرسانی ناو بارەگاكە
