نوێترین

recent

10/10/2015

عه‌بادی‌ په‌یوه‌ندی به‌ بارزانی_یه‌وه‌ ده‌كات


سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق به‌ ته‌له‌فون په‌یوه‌ندی به‌ مه‌سعود بارزانی‌_ییه‌وه‌ ده‌كات و له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا وه‌كو "سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان" باس له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌ ده‌كرێت كه‌ تیایدا تاوتوێی بارودۆخی‌ وڵات و هه‌رێمی‌ كوردستانیان كردووه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی‌ نووسینگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ عیراقی‌ فیدڕاڵ، رایگه‌یاند: "حه‌یده‌ر عه‌بادی‌، سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق، له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی‌، سه‌رۆكی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان له‌ رێگه‌ی‌ ته‌له‌فونه‌وه‌ تاوتوێ بارودۆخی‌ سیاسی و ئه‌منی‌ و ئابووری وڵاتیان كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌و پێشهاته‌ مه‌یدانییانه‌ی‌ جه‌نگی‌ دژی‌ تیرۆر ده‌كرێت".

هه‌روه‌ها تاوتوێی ئه‌و بارودۆخه‌یان كرد كه‌ له‌ كوردستاندا رووده‌دات، باس له‌ خۆپیشاندانه‌كان و چۆنێـی‌ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌ران  كرا، هه‌روه‌ها تاوتوێی په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كرا به‌ مه‌به‌ستی‌ چاره‌سه‌ركردنی‌ كێشه‌كانی‌ نێوان هه‌ردوولا له‌ رێگه‌ی‌ ده‌ستووره‌وه‌.

هاوكات باسیان له‌هه‌ماهه‌نگی‌ نێوان هێزه‌كانی‌ عیراق و پێشمه‌رگه‌ كرد به‌مه‌به‌ستی‌ رزگاركردنی‌ پارێزگای‌ نه‌ینه‌وا له‌ده‌ست داعش.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085