نوێترین

recent

13/10/2015

فایەق مستەفا:پارتی ئەندام و كادر و بەرپرسانی خۆی ئیحراج كردووە

پەرلەمانتارێكی گۆڕان رایدەگەیەنێت كارەكانی پارتی لە ماڵە باجێنە دەچێت نەك دەوڵەتداری و بەشێكی زۆری ئەندام و كادر و بەرپرسانی خودی حیزبەكەشی ئیحراج كردووە.

فایەق مستەفا پەرلەمانتاری فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاندووە: ئەو رێكارانەی پارتی بەرامبەر بە حكومەت و پەرلەمان دەیكات لە ماڵە باجێنە دەچێت نەك دەوڵەتداریی.


ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان ئاشكراشكردوو ئەو كارانەی پارتی كاریگەریی سلبیی هەیە بۆ سەر ناوبانگی هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی جیهان و بەشێكی زۆری ئەندام و كادر و بەرپرسانی خودی حیزبەكەشی ئیحراج كردوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085