رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت، له كاتێكدا هه‌رێمه‌كه‌مان رووبه‌ڕووی چه‌ندین هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ره‌كی و قه‌یرانی ناوخۆیی بووه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان له‌ژێر فشاری ئابووریدا ده‌ناڵێنن و هێزه سیاسییه‌كانی كوردستانیش زۆر نا به‌رپرسیارانه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
عیرفان عەلی عه‌بدولعه‌زیز رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له‌په‌یامێكدا سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی دوێنێ و ئه‌مڕۆی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت، هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان له‌م دۆخه ناهه‌مواره‌دا خه‌ریكی ده‌ست شكاندنه‌وه و تۆماركردنی خاڵن له سه‌ر یه‌كتری و بێ ئاگان له توندی قه‌یرانه‌كان و فشاره‌كانی سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان.
له‌به‌شێكی تری په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، وێڕای ئه‌وه‌ی شه‌هیدو بریندار بوونی هاوڵاتیان و سوتاندنی باره‌گاكان و هه‌ر توندوتیژییه‌كی تر كه رووبدات ئیدانه ده‌كه‌ین، له‌هه‌مان كاتدا داواكراوه هێزه سیاسییه‌كان به‌زووترین كات كۆببنه‌وه و رێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌م باره گرژه بدۆزنه‌وه و هه‌ر لایه‌نێكیش ئاماده‌یی گفتوگۆ و دانوستاندن نه‌بێت، گه‌ل مافی خۆیه‌تی سزای بدات.
رابه‌ری گشتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا داوای كردووه هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان دان به‌خۆیاندا بگرن و به‌شێوه‌یه‌كی شارستانیانه داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نن به به‌رپرسان دوور له هه‌رجۆره توندوتیژییه‌ك، چونكه ئه‌وه له شه‌هامه‌تی گه‌له‌كه‌مان ناوه‌شێته‌وه، هه‌روه‌ها هێزه ئه‌منییه‌كان و پاسه‌وانه‌كان ده‌بێت ئه‌وه بزانن كه خوێنی مرۆڤێك لای خوای په‌روه‌ردگار له كه‌عبه‌ی پیرۆز و گه‌وره‌تره، بۆیه نابێت رووی تفه‌نگه‌كانیان بكه‌نه سنگی برا كانیان.