نوێترین

recent

10/10/2015

پارتی ن لە قەڵادزێ سکاڵای یاسایی لەسەر هاوسەر پشدەری، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر فراکسیۆنی گۆڕان تۆمار دەکات.

جووتیار گەیلانی، کارگێڕی ناوچەی قەڵادزێی پارتی رایگەیاند " بەهۆی ئەوەی کە لە خۆپیشاندانەکەی دوێنێ هەینی 9/10/2015 لە قەزای قەڵادزێ، هاوسەر پشدەری رۆڵێکی نەرێنی بینی، سبەی یەکشەممە لەگەڵ کردنەوەی دەوام، سکاڵای یاسایی لەسەر ناوبراو تۆمار دەکەن".
گەیلانی گوتی "ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، خەڵکی بۆ توندوتیژی هانداوە و داوای لێکردوون بە ئاراستەی بارەگای پارتی بڕۆن".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085