دوای ئه‌وه‌ی رێگه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر لێ‌گیرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ره‌و سلێمانی گه‌ڕایه‌وه و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كرێت كه ته‌قه‌ی لێكراوه.سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ وڵات ئاشكراكرد كە: "دوای ئه‌وه‌ی رێگه‌ی چوونه ژووره‌وه‌ی بۆ هه‌ولێر لێ‌گیرا، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ئێستادا به‌ره‌و سلێمانی ده‌گه‌ڕێته‌وه".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: "له بازگه‌كه‌ی پردێ ته‌قه له سه‌یاره‌كانی سه‌رۆكی په‌رله‌مان كراوه، به‌ڵام هیچ بریندار و كوژراو نییه".
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له سلێمانی، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتی: "ئه‌گه‌رێكی زۆر هه‌یه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان له سلێمانی بكرێت".
