نوێترین

recent

01/10/2015

داعش ژمارەیەک پێشمەرگەی دیل شەهید دەکات

چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی دڕندانە ژمارەیەک پێشمەرگەی دیل شەهید دەکەن.

لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا کە چەکدارانی داعش لە ویلایەتی نەینەوا بڵاویانکردوەتەوە حەوت کەس بەشێوەیەکی دڕندانە شەهید دەکەن و دەڵێن ئەوانە پێشمەرگەی دیلن.

بیەکێک لەو تیرۆریستەکان کە دەم و چاوی داپۆشیوە بە زمانی کوردی سۆانی قسە دەکات و پەیامێک ئاراستەی کەسوکاری ئەو شەهیدانە و مەسعود بارزانی دەکات و هەڕەشەی ئەوەش دەکات کە دەکەنە ناوشارەکانی هەرێم.

تۆمارە ڤیدیۆییەکە بەرواری (30/9/2015)ەی لەسەرە و بەناوی ویلایەتی نەینەواوە بڵاوکراوەتەوە.

ئەو کارە قێزەونەی داعش دوای ئەوەهات کە لەماوەی رابردودا هێزی پێشمەرگەی کوردستان ناوچەیەکی بەرفراوانی لە چەکدارانی ئەو گروپە پاککردەوە و هەردوێنێ لە سنوری باشوری رۆژئاوای کەرکوک زیاتر لە (17) گوند و ناوچەیان لێ پاککردنەوە و بە تەواوەتی مەترسییەکانی ئەو گروپەیان لە کەرکوک دورخستەوە و بەبەردەوامیش هێزی پێشمەرگە لە پێشڕەویدایە بۆ سەر مۆڵگەکانی ئەو گروپە و تائێستاش کەمترین بەرگریان بەرامبەر ئۆپەراسیۆنەکانی پێشمەرگە هەیە کە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئەنجامیدەدەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085