ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 4:45 خوله‌ك، كه‌سێكی چالاك كه له‌ناو خۆپیشانده‌رانه‌وه هانی خه‌ڵكی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی په‌لاماری لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن له (چه‌مچه‌ماڵ), ده‌ستگیر كرا.به‌پێی زانیارییه‌كانی NRT , پاش لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان كه له‌لایه‌ن هێزه تایبه‌تمه‌نده‌كانه‌وه له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامدراوه، ده‌ركه‌وت ئه‌و كه‌سه‌ی ده‌ستگیر كرا, ناوی كارزان كاكه‌یه و كارمه‌ندی ئاسایشی پارتییه و له سنوری لقی 19ی پارتی ئه‌ركی پێ سپێدراوه. ئه‌م كه‌سه له دان پێدانانه سه‌ره‌تاییه‌كانیدا ئه‌وه‌ی دركاندوه كه به فه‌رمان له سه‌روی خۆیه‌وه, ئه‌و ئه‌ركه‌ی جێ به‌جێ كردوه بۆ به‌لاڕێدا بردنی خۆپیشاندانه‌كان و هانی خه‌ڵكی داوه په‌لاماری لقی 19ی پارتی دیموكراتی كوردستان بده‌ن له چه‌مچه‌ماڵ.
له‌م باره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منیی ئاگادار، له لێدوانی دا بۆ په‌یامنێری NRT، كه ئاگادار رووداوی ده‌ستگیر كردنه‌كه بووه، ئاشكرای كردوه كارزان ته‌نها یه‌كێكه له‌و چه‌ند كه‌سه‌ی كه راسپێردراون داواكارییه ره‌واكانی خه‌ڵك به ئاراسته‌ی نه‌خوازراودا ببه‌ن.
هه‌ر ئه‌مڕۆش رووداوی هاوشێوه له سلێمانی رویداوه و به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی هانی خۆپیشانده‌رانیان ده‌دا كه هه‌ڵبكوتنه سه‌ر لقی 4 ی پارتی ، له بنه‌ڕه‌تدا پێشمه‌رگه‌ی هێزه‌كانی 80 و سه‌ر به پارتی دیموكراتی كوردستان بوون.
