Home
گرنگترین
سه‌ردار میلۆكی له‌سه‌ر ئه‌م تیشێرته لە لایەن پاراستنی پارتیەوە رفێندرا

چه‌ند كاتژمێرێك له‌مه‌وبه‌ر جالاكوان و كادیری گوران سه‌ردار میلۆك له‌شاروجكه‌ی سمێلی سه‌ربه‌پارێزگای دهۆك له‌لایه‌ن هێزیكی نادیاره‌وه ده‌رفێنرێ و تائیستا چاره‌نوسی نادیاره . به‌پێیی ئه‌و زانیاریانه‌ی كە مالپه‌ری ١٧ شوبات بڵاوی كردۆتەوە دوێنێ ئه‌وجالاكوانه‌ی سمێل ئاگاداری جه‌ند هاورییه‌كی كردوه كه‌هه‌ره‌شه‌ی له‌سه‌ره به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له‌باژێری سمێل ماوه‌ی جه‌ند روژێكه به تی‌شێرتێك سوراوه‌ته‌وه كه‌وێنه‌ی كورسیه‌كی له‌سه‌ر نه‌خشاندوه و .نوسیویه‌تی ده‌كه‌ڤیت واتا ده‌كه‌وێت . ده‌بێت بلێن سه‌ردار میلۆك مانگی ٥ ی ئه‌مسالیش له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی رفێنرا و دوای ئه‌شكه‌نجه‌دانكی زۆر و فشاری میدیایی ئازاد كرا . وه‌ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی له‌وه‌ته‌ی دۆسیه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هاتوته ئاراوه بۆترساندننی خه‌لك ماوه ماوه گه‌نجێك له‌دهۆك ده‌رفێنینن
17شوبات
