بۆ یەکەمجار وێنەی ئەو داعشە عیراقیە بڵاوکرایەوە کە بەرپرسە لەڕفاندن و بازرگانیکردن بەکچان و ژنانی ئێزدیەوە لەعیراق و سوریادا.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی کوردانی ئێزدی، دوای لێکۆڵینەوەو بەدواداچوونێکی ورد، دەرکەوتووە ئەوکەسەی لەناو گروپی تیرۆریستی داعش بەرپرسی ڕفاندن و بازرگانیکردنە بەکچان و ژنانی ئێزدیەوە عیراقیەو خەڵکی سنوری پارێزگای نەینەوایە.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەئێزدیە ڕزگاربوەکانەوە بڵاودەكرێتەوە، ئەو داعشە عیراقیەی بەرپرسە لەو تاوانە بەرامبەر بەکچان و ژنانی ئێزدی، ناوی (باقر عەفری)یەو لەبنەڕەتدا خەڵکی شاری موسڵە.
لەڕۆژی سێی ئابی ساڵی ٢٠١٤، چەتەکانی داعش قەزای شنگال و چەندین گوندو کۆمەڵگەی دەوروبەری شنگالیان داگیرکرد، زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کوردی ئێزدی ئاوارەبون و چونە سەر چیای شنگال، بەڵام زیاتر لە پێنج ھەزار ژن و منداڵ و پیاوی ئێزدی نەیانتوانی خۆیان ڕزگاربکەن و کەوتنە دەست چەکدارانی داعش.
بەگوێرەی زانیاریەکان، ئەوکەسەی بڕیاری کۆمەڵکوژی پیاوە ئێزدیەکانیشی داوە ھەر خودی (باقر عەفری)یەو ھەر ئەویش کچ و ژنە ئێزدیەکانی بۆ سوریاش گواستۆتەوەو بازرگانی پێوەکردوون.
ساڵی ڕابردووش وەزارەتی بەرگری عیراق ئاشکرایکرد، ئامۆزایەکی باقر عەفری بەناوی (ئەبو عەلا عەفری) کوشتووە کە یەکێکە لەسەرکردە گەورەکانی داعش و جێگەی متمانەی خەلیفەی ئەو گروپە تیرۆریستیەش بووە.

|
.jpg)
.jpg)