به هۆی ره‌خنه‌گرتن له لایه‌نی به‌رێوه‌بردنی ناوچه‌كه وباسكردن له نه‌بوونی ئازادی له ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سور، له به‌رنامه‌ی دیبه‌تی كراوه‌ی كه‌نالی ئێن ئار تی، هه‌ره‌شه له نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د، به‌رپرسی نوسینگه‌ی سورانی KNNوچه‌ند گه‌نجێكی به‌شداربووی به‌رنامه‌كه ده‌كریت وپێشكه‌شكاری به‌رنامه‌كه‌ش ناچار ده‌بێت به‌رنامه‌كه‌ی له كاتژمێرێك و نیوه‌وه كورتبكاته‌وه بو كاتژمێرێك ، دوای ته‌واوبوونی به‌رنامه‌كه هه‌ره‌شه به تلفون له نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د وچه‌ند گه‌نجێكی تر ده‌كڕیت، وبه‌و هویه‌شه‌وه به ناوی 20 رێكخراو وده‌زگای پارتی له ده‌ڤه‌ری مێرگه‌سور وبارزان ره‌نكردنه‌وه‌یه‌ك ئاراسته‌ی مه‌كۆی گوران ده‌كه‌ن ودا ده‌كه‌ن كه به‌رپرسی نوسینگه‌ی KNN داوای لێبوردن بكات
نه‌به‌ز ئه‌حمه‌د ئه‌و هه‌واله پشتراستده‌كاته‌وه وده‌لێ راسته هه‌ره‌شه‌م له‌سه‌ره وئه‌وه چه‌ند روژه مه‌فره‌زه‌یه‌كی پولیس له‌به‌رده‌م باره‌گای KNN ی سوران دانراون، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئێمه پێمان ووتبێتنه‌به‌ز ده‌لێ " ئه‌وان باسی رێكاری یاسایی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر من داوای لێبوردن نه‌كه‌م به‌لام با دڵنیابن داوای لێبودن ناكه‌م وئێمه وه‌كو نوسینگه‌ی كه‌مان ده‌یان دوكیومه‌نتی پێشێلكاری مان هه‌یه كه روبه‌رووی هه‌ره‌شه بوینه‌ته‌وه له‌و ده‌ڤه‌ره و رومالكردن لێمان له‌مپه‌ر كراوه‌هه‌روه‌ها ووتی به ته‌ماین وه‌كو كومه‌لێك گه‌نج ئه‌و پێنشه‌ممه‌یه له سه‌ران گردبوونه‌ویه‌ك بكه‌ین له‌سه‌ر كوی هه‌ره‌شه‌كان كه له دوای به‌رنامه‌كه روبه‌رومان بوونه‌وه
