نوێترین

recent

14/06/2015

هیچ نیە خێل و خیچە ، نەختێ‌ نازەكات

nabaz

 

نەبەز گۆران

هیچ وەك ئەوە كۆمیدی نیە ، لە وڵاتێكدا بژیت ، سەرۆكی وڵاتەكە ، شەری كورسی بكات ، بڵێت شوێنەكەی خۆم جێناهێڵم ! .

چیرۆكێكی كۆنی كوردی هەیە دەڵێت: لە گوندێك ، خەڵكەكە زۆر بێزاربوون لە كوێخاكەیان .

هەموویان چون و شكاتیان كرد و تیان كوێخامان ناوێت ، كوێخا چووە بەردەمی دادگا و تبووی : جەنابی دادوەر ، راستە خەڵكی گوندەكە منیان ناوێت ، بەس من ئەوانم دەوێت .

ئەوەی بارزانیش وای لێهاتووە ، لایەنە براوەكان ، كە دەنگی خەڵكیان بەدەست هێناوە ، دەڵێن تۆمان ناوێت ، كەچی ئەو دەڵێت ، من ئێوەم دەویت ! ئەم خۆشویستنی كورسیە لای بارزانی بۆتە گرێكی سیاسی و گرێكی دەسەڵات . بێگومان نایەوێت جێی بهێڵت ، ناشیدەوێت كێشەی گەورە دروست بێت ، لێ‌ سەرقاڵی ترساندنە . ئەو رستەیە هیچ راست نیە كە ، گوایە كێشە دروست دەبێت ، ئەم حیزبانە و سەركردە سیاسیەكانیان ، بەتايبەت حیزبی پارتی ، بەرژەوەندییەكانیان هێندە گەورەن، ئامادە نین ، شەرێك ، یان كێشەیەكی گەورە دروست بكەن . ئەما ، پارتی پێیخۆشە وا خۆی دەرخات ، ئەگەر ویستەكانی جێبەجێنەكرێن ، كێشە دروست دەكات و ، جێگای مەترسیە . پێویستە حیزبەكان ئەم سایكلۆژیە سیاسیە بخوێنەوە .

هەمیشە گوتارێك بوونی هەبووە ، كە گوایە ، حیزبی پارتی ئەگەر ویستەكانی جێبەجێ‌ نەبن ، ئیتر شەرێك روودەدات . ئەم گوتارە گوتارێكی زۆر وەهمی و ناراستە . لە رێگەی ئەم گوتارەوە ، حیزبی پارتی هەموو جارێك ترسێكی دروستكردوە ، تا ویستەكانی خۆی جێبەجێ بكات . ئێستا بۆ حیزبە خاوەن دەنگەكان گرنگە ، بێ‌ منەت بن لەو حیزبە . ئەو بێمنەتیە دەیخاتەوە شوێنە راستەقینەكەی خۆی . نە ئەو حیزبە جێگای ترسە و نە ئەو تارماییە ترسناكەشە ، بتوانێت دژی بەرژەوەندیەكانی خۆی بجوڵێتەوە و ، نە ئەو حیزبەشە جەسارەتی دروستكردنی بارگرژی دەكات . ئەمە تەنها یارییەكە دەیكا بۆ بە دەست هێنانی دەسەڵاتەكان .

لەم دۆخەدا ، چ بارزانی و چ بەشێكی حیزبەكەی ، دەیانەوێت دژی سیستەمی پەرلەمانی و سیستەمی دیموكراسی بوەستنەوە . بە دروستكردنی ترسێك ، هەوڵی بە دەست هێنانی ویستەكەیان دەدەن . رێك وەك كوێخاكە ، دەیەوێت بڵێت :

من ئەوانم دەوێت و ئەو كوێخایەتیەم دەوێت . بەڵام لە رێگەی پەخشكرنەوەی ترس و شێواندنەوە . نامەوێت سیستەمەكە بگۆرێت ، چونكە بۆ دەسەڵاتەكانی من خراپە . ویستەكەی بارزانی و حیزبەكەی ، هەمان ویستی كوێخاكەیە ، تەنها شەری بە دەست هێنانی دەسەڵاتەكەیە ، بەڵام لە رێگای دروستكردنی ترس و شێواندنی سایكۆلۆژی سیاسیەوە . كۆتایەكەشی ئەوەیە ، هیچ شتێك رونادات و پێویست ناكات ، حیزبەكان لە پێناو ویستی یەك كەسدا ، میلەتێك بخەنە بەردەم ستەمكاریەوە .



from Wllat Net http://ift.tt/1IVa6L5
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085