له‌پێناو زیاتر چه‌سپاندنی یاسای هاتوچۆ، به‌ڕێوبه‌ری هاتوچۆی گه‌رمیان بڕیار ده‌دات به دانانی مه‌فره‌زه‌ی گه‌ڕۆک و جێگیر له‌ناو شاری که‌لار، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌ش ڕایده‌گه‌ه‌ینێت: ته‌نها له ماوه‌ی سێ کاتژمێردا 256 سه‌رپێچیمان تۆمارکردووه.
ئه‌مڕۆ له‌ناو شاری که‌لار چه‌ندین مه‌فره‌زه‌ی پۆلیسی هاتوچۆ به‌شێوه‌ی گه‌ڕۆک و جێگیر دانران.
نه‌قیب کارزان، وته‌بێژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ له‌هه‌ڵمه‌تێکدا له پێناو زیاترچه‌سپاندنی یاسای هاتوچۆ و سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتیان ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان له‌ناو قه‌زای که‌لار و ده‌وروبه‌ری ده‌ست پێ‌کرد.
نه‌قیب کارزان، وتیشی: بڕیاڕیکه دوینێ له‌لایه‌ن به‌رێوبه‌ری هاتوچۆی گه‌رمیانه‌وه ده‌رچووه و ئه‌مڕۆش چه‌ندین مه‌فره‌زه‌ی گه‌ڕۆک و جێگیر دانران له ناو قه‌زای که‌لار و ده‌وروبه‌ری.
ناوبراو، ڕاشیگه‌یاند: ته‌نها له ماوه‌ی سێ کاتژمێردا 256 شۆفیر سه‌رپێچیان کردووه و له‌کۆی ئه‌و 256 شۆفێره 56 یان شۆفێری به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب بوون.”
وته‌بیژی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی گه‌رمیان، ئاماژه‌ی بۆ جۆری سه‌رپێچییه‌کان کرد و وتی: ئه‌و سه‌رپێچیانه که تۆمار کراون زۆربه‌یان به‌سه‌ر چوونی ساڵانه‌ی ئۆتۆمبیل و نه‌بوونی مه‌رجه‌کانی توند‌و تۆڵی-یه له‌گه‌ل چه‌ندین سه‌رپێچی تر.
from Wllat Net http://ift.tt/1JVdp3z
via IFTTT
