
تامی بروس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگهیاند، وڵاتهكهی پشتیوانی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر سوریا نەکردوە.
تامی بروس لهمیانی كۆنگرهیهكی ڕۆژنامهوانیدا، ڕایگهیاند، وڵاتەکەی لە بەرزترین ئاستدا پەیوەندی لەگەڵ هەردو ئیسرائیل و سوریا دەکات بۆ هێورکردنەوەی قەیرانەکان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی بەردەوام، "دیدگای سەرۆک ترهمپ ڕونە: سوریایەکی سەقامگیر و ناوچەیەکی ئارام و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستێکی ئاوەدانتر کە لەسەر بنەمای ئاشتی لەنێوان دراوسێکاندا بێت".16ی ئهم مانگه، ئیسرائیل هێرشی توندی بۆ سەر دیمەشق دەستپێکرد و بارەگاکانی وەزارەتی بەرگری و ناوچەکانی نزیک کۆشکی سەرۆکایەتی لە پایتەختی سوریای کردە ئامانج، ئەوەش دوای پەرەسەندنی توندوتیژییەکان لە پارێزگای سویدەی باشوری سوریا.بەوتەی لایەنی ئیسرائیلی، ئەو هێرشانە لە وەڵامی هێرشەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر کۆمەڵگەی دهروزەکان و بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەوەی کە ئیسرائیل ڕێگە بە ئامانجکردنی دروزەکان نادات.لە 13ی تەمموزەوە پارێزگاری سویدا گرژیی و ئاڵۆزییەکانی بەخۆیەوە بینیوە، ئەوەش دوای پێکدادان لە نێوان گروپە چەکدارە ناوخۆییەکان و هۆزە بەدەوییەکانی دڵسۆز بۆ حکومەتی سوریا لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکانی چارەسەرکردنی کێشەکان لە لادێکانی پارێزگاکەدا، ئهو پێکدادانانە زیانی گیانی مەدەنی و سەربازی لێکەوتەوە.
لە بەرامبەردا ئیسرائیل وەڵامی هێرشی ئاسمانی دایەوە کە هێزەکانی سوریای لە درعا و دیمەشق کردە ئامانج و ئامانجی خۆی بۆ ڕێگریکردن لە پێشڕەوی هێزەکانی حکومەت بەرەو باشوور ڕاگەیاند.
وەزارەتی ناوخۆی سوریا چوارشهممهی ڕابردو ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ئاگربەست لە سویدا ئەنجامدراوە، ڕێککەوتنەکە 14 بڕگەی لەخۆگرتوە، دیارترینیان ڕاگرتنی دەستبەجێی سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و پێکهێنانی لیژنەیەکی چاودێری کە لە دەوڵەتی سوریا و شێخەکانی دهروز پێکهاتوە بۆ سەرپەرشتیکردنی جێبەجێکردن.