نوێترین

recent

04/07/2025

خالید شوانی هەڵوێستى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بارەى مووچەوە ئەرێنی یە.

 





خالید شوانی رایگەیاند، هەڵوێستى سەرۆک وەزیرانى عێراق لە بارەى مووچەوە ئەرێنییە و بە پێویستى زانیوە چارەسەرێک بۆ کێشەى مووچە بدۆزرێتەوە.
خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، لە دوایین کۆبوونەوەى هاوپەیمانیى بەڕێوەبردنى دەوڵەت، وەک یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بەشدارییمان کردووە و یەکەم کەس بووین داواى خەرجکردنى مووچەمان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە کۆبوونەوەکەدا وتم ئەگەر ئەوەی دەوترێت راست بێت لەبارەی پابەندنەبوونی هەرێم بە رێککەوتنەکان و تەسلیمنەکردنی داهات و نەوت، بەڵام بە چی مافێک مووچەی حەوت مانگی مووچەخۆران نادەیت؟، ئەم کێشەیە لەگەڵ حکومەتی هەرێم چۆن چارەسەردەکرێت با چارەسەربکرێت، بەڵام ناکرێت فەرمانبەران باجەکەی بدەن".
جەختیشیکردەووەتەوە، "سەرۆک وەزیرانی عێراق هەڵوێستی ئەرێنییە، بەپێویستی دەزانێت چارەسەرێک بۆ ئەم کێشەیە بدۆزرێتەوە، تەنها کلیلی چارەسەریش پابەندبوونی هەردوولایە بە رێککەوتنانەی کراون، بە پێچەوانەوە چارەسەری ریشەیی بۆ کێشەی مووچە نییە و مانگێک دووانی دیکە سەرهەڵدەدەنەوە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085