
نوێنەرانى مامۆستایانى گرێبەست راگەیەندراوێکیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن، ئەمڕۆ لە پەرلەمانى عێراق سەردانى هەردوو پەرلەمانتارى کورد سۆران عومەر و بڕیار رەشیدیان کردووە و دوو داواکارییان لێکردوون کە ئەمانەن:
یەکەم : داوامان کرد وا بکرێت ناوی مامۆستایانی گرێبەست بچێتە ناو لیستی مووچەخۆرانی عێراقەوەو لەڕێی لیژنەی دانوستانکار لەگەڵ بەغداد فشار بکرێ تا لەکۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و هەرێم، ئەو بابەتە جێگیر بکرێ و پارەی مامۆستایانی گرێبەست بخرێتە سەر بەغداد.
نوێنەرانى مامۆستایانى گرێبەست ئەوەشیان راگەیاندووە، پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێم لەکۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەیان لەگەڵ وازارەتی دارایی عێراق، ڕاشکاوانە داوای ئەو پلە وەزیفییانە بکات کەبەهۆی بڕیاری خانەنشینیەوە فەڕاغ دروست دەکەن لەوەزارەتی پەروەردەو مامۆستایانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی.