
نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا رایگەیاند، گرژییەکانی نێوان هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان و تورکیا پێویستیان بە چارەسەری سیاسییە.
گێیر پێدرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە سوریا ئاماژەی بەوەکرد، گرژی و ناکۆکییەکانی نێوان هێزەکانی رۆژئاوای کوردستان و تورکیا پێویستیان بە چارەسەری سیاسییە و دەبێت لە دۆخی راگوزەری سوریا چارەسەر بکرێت.
راشیگەیاند، ئەحمەد شەرع پێیوتوم کە پابەندە بە ئامادەکارییەکان بۆ دۆخی راگوزەری سوریا و رێککارەکان
هەمووان دەگرێتەوە