ژمارەیەك بەرپرس و كادیری كۆمەڵەی شۆڕشگێڕانی كوردستانی رۆژهەڵات دەست لەكاردەكێشنەوەو دەڵێن خۆمان بە هاوبەشی سیاسی ئێوە نازانین و بە جۆرێكی تر و لە سەنگەرێكی ترەوە درێژە بە خەباتی فیكری و سیاسی خۆمان دەدەین.
ئەمەش دەقی دەست لەكاركێشانەوەكەیانە.
بۆ بیرورای گشتی
دەقی بەیاننامەی دەستلە كاركێشانەوەمان لەكۆمەڵەی شۆڕشگێڕ
نووسینی ئەم وشانە ئەگەرچی لە رووی عاتفی و هەستی دەروونییەوە، پاش تەمەنێك خەباتی شەرافەتمەندانە زۆر قورسە، بەڵام وەفاداری بە ئازادی و رزگاری و بوێریی تاكەكەسی و سیاسی دەخوازێت كە بە راشكاوییەوە باسی بكەین. بێگومان مێژوو لە سەر ئێوەو ئێمەش قەزاوەت دەكات، بۆیە چیتر، خۆمان بە هاوبەشی سیاسی ئێوە نازانین و بە جۆرێكی تر و لە سەنگەرێكی ترەوە درێژە بە خەباتی فیكری و سیاسی خۆمان دەدەین و ئەندامی كۆمەڵەی شۆڕشگێڕ نامێنین.
ئەنوەر محەمەدی _ ئەندامی پێشووی دەفتەری سیاسی
فاروق وەكیلی_ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی
سالار پاشایی _ ئەندامی پێشووی كۆمیتەی ناوەندی
سۆران پالانی _ ئەندامی پێشووی جێگری كۆمیتەی ناوەندی
جەلیل ئازادیخواز _ بەرپرسی پێشووی پەیوەندییه ئێرانی و كوردستانییەكانی كۆمەڵە لە ئامریكا
ئەنوەر ئەسەدزادە_ نووسەر و سەرنووسەری پێشووی ئاسۆی رۆژهەڵات
بێهروز ئەمین پوور _ بەرپرسی پێشووی دەفتەری سكرتێر
ئەمین سورخابی _ لێكۆڵەری سیاسی و كادری پێشووی راگەیاندن

