وڵات _ تایبەت
بریابوو رۆژى دووشه‌ممه یه‌كێتى و پارتى له‌هه‌ولێر واژوى ڕێكه‌وتنى نێوانیان بكه‌ن، ئه‌وه‌ش ده‌بووه سه‌ره‌تاى پێكهێنانى حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تى نوێى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڵام گۆڕان ڕێگرى له پرۆسه‌كه‌كرد
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كان یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان جگه له‌پۆسته‌كانى دیكه داواى جێگرێكى سه‌رۆكى هه‌رێمى كردووه بۆ كاروبارى سه‌ربازى، ئه‌مه‌ش بزوتنه‌وه‌ى گۆرانى نیگه‌ران كردووه، به‌و پێیه‌یى له‌ڕێكه‌وتنى نێوان بزوتنه‌وه‌كه و پارتیدا ئه‌و جێگره دراوه به گۆران، بۆیه بزوتنه‌وه‌ى گۆران ڕا وایه زیادكردنى جێگرێك بۆ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان واتاى كه‌مكردنه‌وه‌ى بایه‌خ و ده‌سه‌ڵاته‌كانى جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه.
ئه‌م قسانه‌ى كوێستان محمه‌د ده‌ربرى ڕاى ناوه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆرانه، كه نایانه‌وێت یه‌كێتى له‌ئاستى سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم هه‌بن، ده‌یانه‌وێت له‌گه‌ڵ پارتى ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیه به‌ڕێوه‌ببرێت.
دژی زیادكردنی جێگرێكم بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم یا گۆڕان ئه‌و پۆسته بدات به یه‌كێتی
به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى (وڵات) پارتى له‌ماوه‌ى 48 كاتژمیرى ڕابردودا له‌هه‌وڵى به‌رده‌وامدابووه بۆ ئه‌وه‌ى بزوتنه‌وه‌ى گۆران قایل بكات، ته‌نانه‌ت شه‌وى ڕابردوو به‌شێكى زۆر له‌سه‌ركرده‌كانى پارتى چونه‌ته ماڵى نه‌وشیروان موسته‌فا له‌گردى زه‌رگه‌ته و له‌وى میوانى (چیا و نما) نه‌وشیوان موسته‌فا بوون پێكه‌وه باسى ئه‌م پرسه‌ش كراوه.
![]() |
| عەلی حەمەساڵح و دوو سەركردەی پارتی لەماڵی نەوشیروان موستەفا |
هه‌ر به‌گوێره زانیارییه‌كان (مه‌سعود بارزانى) به‌ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندى به (نما)ى نه‌وشیروان موسته‌فاوه كردووه له‌وباره‌یه‌وه قسه‌ى له‌گه‌ڵ كردووه و پێى ووتیوه "ناهێڵم گۆران له‌حكومه‌تدا مه‌غدور بكرێت".
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌گرده ئه‌وه‌ى بۆ (وڵات) ووت "ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌ى له‌به‌رامبه‌ردا چى ده‌ده‌ن؟ خۆ ئه‌مه دانوستانه مه‌رج نیه تۆ هه‌ر بستێنى و هه‌ر نه‌ده‌ى، ده‌بێت یه‌كێتى له‌به‌رامبه‌ر زیادكردنى جێگرێك پۆستێكى دیكه ڕاده‌ست بكاته‌وه، ئه‌گینا گۆران به‌و دۆخه قایل ناێت، ئه‌ویش له‌خراپترین دۆخدا ئه‌وه قه‌بوڵ ده‌كات".
ئه‌گه‌ر یه‌كێتى ده‌یانه‌وێت به‌شداربن له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم ئه‌ى له‌به‌رامبه‌ردا چى ده‌ده‌ن؟
پێده‌چێت پلانى پارتى ئه‌وه بێت گۆران به‌پێدانى پۆستى نوێ قایل بكات، تاوه‌كو بتوانێت گونجان له‌نێوان گۆران و پارتى دروستبكات بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ به‌تایبه‌ت له‌سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێم، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه تاكه چاره‌سه‌ر بێت به‌ده‌ست پارتیه‌وه كه بڕاواى به‌شێك له‌پارتى وایه "ئێستا به‌هۆى سازشكردن بۆ لایه‌نه‌كانى دیكه خۆیان ببون به كه‌مینه له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان".

