نوێترین

recent

12/02/2016

لیژنەی‌ یاسایی‌ لەپەرلەمانی‌ عێراق “بارزانی‌ دەسەڵاتی‌ چاكسازیی‌ نییە‌”

ئەندامێكی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت “بارزانی‌ دەسەڵاتی‌ چاكسازیی‌ نییە‌و دو هۆكاری‌ یاسایی‌ چاكسازییەكەی‌ بارزانی‌ پوچەڵ‌ دەكەنەوە”.
لەبەرامبەر راگەیاندنی پڕۆژە چاكسازییەكانی حكومەتی هەرێم لەلایەن مەسعود بارزانییەوە، ئەندامێكی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت ” بارزانی‌ دەسەڵاتی‌ چاكسازیی‌ نییە‌”.
سەلیم شەوقی ئەندامی لیژنەی یاسایی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند “زۆرینەی‌ خەڵكی‌ هەرێمی‌ كوردستان‌و لایەنە سیاسییەكان دژی‌ مانەوەی‌ بارزانین لەپۆستەكەیدا‌و راپۆرتە رۆژنامەوانییەكانیش ئاماژە بە تۆمەتباركردنی‌ بارزانی‌ دەكەن بەبردنی‌ سامانی‌ گشتی‌‌و بەكارهێنانی‌ داهاتی‌ هەرێم بۆ بەرژەوەندیی‌ تاییەتی‌ خۆیی‌‌و بنەماڵەكەی”.
شەوقی لەو بڕوایەدایە كە دو هۆكاری یاسایی هەیە بۆ ئەوەی رێگربن لەبڕیارەكانی مەسعود بارزانی‌و لەو بارەیەوە رایگەیاند “بەپێی‌ یاسا، مەسعود بارزانی‌ ماوەی‌ یاسایی‌ بەسەرچوە‌و ئێستا سەرۆكی‌ هەرێم نییە، لەهەمان كاتدا پێویستە هەر پرۆژەیەكی‌ چاكسازی‌ بڕیاری‌ لەبارەوە بدرێت، لەلایەن پەرلەمانی‌ عێراق‌و پەرلەمانی‌ كوردستانەوە ڕەزامەندییان لەسەر بدرێت”.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085