راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم ره‌خنه له سیاسه‌ته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت که له‌باره‌ی ئابورییه‌وه گرتویه‌تیه به‌رو ئاماژە بۆئەوەدەکات پێویسته دان به هه‌ڵه‌کاندا بنرێن.
مه‌سرور بارزانی راوێژکاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم له چاوپێکه‌وتنێکیدا له‌گه‌ڵ هه‌فته‌نامه‌ی گۆڵاندا ده‌ڵێت '' كێشه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه، كه خه‌ڵك له هه‌موو شت ئاگادار نییه حكوومه‌ت كه‌مته‌رخه‌م بووه له‌وه‌ی به ڕاشكاوی هه‌موو كێشه و گرفت و به‌رنامه‌ی ئابووریی خۆی وه‌ك پێویست به خه‌ڵك بگه‌یێنێت پێویسته حكوومه‌ت له داڕشتنی سیاسه‌تی ئابووریدا رای خه‌ڵك به هه‌ند وه‌ربگرێت''.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت'' گرینگه سیسته‌مێكی ئابووریی به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی زانستی درووست بكرێت و خه‌ڵك نه‌ك ته‌نیا ئاگادار بێت، به‌ڵكو به‌شداریش بێـت".
ئه‌مه له کاتێکدایه که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به سه‌رۆکایه‌تی نێچیرڤان بارزانی له قه‌یرانێکی قوڵی داراییدایه و باڵی ده‌سترۆیشتووی ناو پارتیش که‌سه‌ر به مه‌سرور بارزانییه له‌گه‌ڵ دروستبوونی ئه‌م قه‌یرانه‌دا به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا ره‌خنه له سیاسته‌کانی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌گرن.
