سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی رایدەگەیەنێت" ماڵی میلەتمان نەخواردووە، پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی جگە وڵاتەكەی خۆمان لە باخەڵدا نییەكێڵگە و بوری نەوت و كومپانیا و مەزرەعەمان نییە".
ئەبوبەكرد هەڵەدنی سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی "بەڵێ ئێمە لە یەكگرتوو سەركردەین و دز و گەندەڵیش نین چونكە چۆكمان بۆ بەعس دانەدا و نەبووینە جاش دوای پێشمەرگە و خێزانەكانیان بكەوین كە خۆت باش دەزانی سەدان لەو ئەنفالچی و جاشە زلانە لای حزبەكەت یان كراون بە شەهید یان خانەنشینن یا پلە داری سەربازین."
هەڵەدنی داواش لەو بەرپرسەی پارتی دەكات كە تكایە لە باخەڵی خۆیەوە گوێزان نەژمێرێتو بەوتەی خۆی ئیتر ئەو كەسە كەسە ئەلفێكی بەسە.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو باسی لەوەش دەكات ئەوان سەركردەن لە یەكگرتوو گە ندەڵ نین ،چونكە بەوتەی خۆی ماڵی میلەتیان نەخواردووەو پاسپۆرت و ڕەگەزنامەی جگە وڵاتەكەی خۆیان لە باخەڵدا نییە.

هەروەها جەختیش دەكاتی كە كێڵگە و بوری نەوت و كومپانیا و مەزرەعەیان نییە، سەیارەكانیشان جام ڕەش و ڕەتڵە حیمایەمان بە دواوە نییە چونكە ئامادەن بۆ چاودێری و لێپرسینە وەی گەل.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو ئەوەش دەخاتەڕوو كە نەبوونەتە "كەواسورو سیخوڕی" كەس لەكاتێكدا عەرەبی و توركی و فارسی و ئینگلیزی باش دەزانن.
سەرۆ قادر بەرپرسی پێشووی مەكتەبی راگەیاندنی پارتی لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئێن ئاڕ تیدا ڕایگەیاندبوو كە هەموو حزبەكان گەندەڵنو هەموو سەركردەو وەزیرەكان گەندەڵن و تەنها یەك كەس گەندەڵ نییە.