دوای ئاشکراکردنی ھەناردەی نەوتی ھەرێم بەڕەسمی لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە، عەلی حەمەساڵح بڕێکی دیکە لەپارەی ونبوی داھاتی نەوت ئاشکرادەکات، دەشڵێت:"بۆ ئەوەی خۆی بەبەرپرس دەزانێت، تکایە بەدەنگ بێن".
عەلی حەمەساڵح پەرلەمانتاری دیاری بزوتنەوەی گۆڕان و ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، لەدوو مانگی ڕابردودا بەتێکڕا ڕۆژانە ٦٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت بەبۆری لەڕێگەی تورکیاوە ڕۆیشتوە، پاش داشکان بەھۆی کوالێتی و نەبونی سەروەری وەک دەوڵەت و کرێی گواستنەوەو خەزان و بەراورد بەنرخی برێنت، ٢٤ دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێک ماوەتەوە، کۆی داھاتی بەدەستھاتوو بریتیە لە٨٦٤ ملیار دۆلار.
ئەو پەرلەمانتارە لەپۆستێکدا لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی:"من شەشی بەیانی ئەم بابەتەم تەواوکرد، چونکە توانای خەوتنم نەماوە، مرۆڤ چۆن دەتوانێت بخەوێت، لەوڵاتەکەیدا خەڵکێک ھەبێت بیەوێت لەبێ موچەییدا گورچیلەی بفرۆشێت یان شیری نەبێت بۆ منداڵەکەی، ھەموو مانگێکیش سەدان ملیۆن دۆلاری ئەم خەڵکە دیار نەمێنێت".
ئەو پەرلەمانتارەی گۆڕان باسی ئەو نەوتەشی کردوە کە لەپاڵاوتگە بێ مۆڵەت و مۆڵەتدارەکاندا دەپاڵێورێت لەگەڵ ئەو نەوتەی بەتانکەر ڕوانەی دەرەوە دەکرێت.
ئەو دەڵێت:"ڕۆژانە نزیکەی ٣٠٠ ھەزار بەرمیلەو پارەی بەدەستھاتوش بۆ ھەر بەرمیلێک لەنێوان ١٨ بۆ ٢٠ دۆلاردایە، بەمەش کۆی داھاتی پاڵاوتن و تانکەر دەکاتە ٣٤٢ ملیۆن دۆلار لەم دوو مانگەی دواییدا".
ئەوەشی نوسیوە:"بەمەش کۆی داھاتی نەوت لەم دوو مانگەدا دەکاتە یەک ملیارو ٢٠٦ ملیۆن دۆلار".
لەبارەی موچەی پێشمەرگەو ئاسایش، عەلی حەمەساڵح دەڵێت:"تەنھا موچەی پێشمەرگەو ئاسایش و نیوەی مامۆستای مانگی ئەیلول (واتە مانگی ٩) دراوە، ھیچ موچەیەکی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی ١٠) نەدراوە کە نزیکەی ٣٥٠ ملیۆن دۆلارە".
ئەو پەرلەمانتارە باسی ٨٥٢ ملیۆن دۆلاری تری داھاتی نەوت دەکات کە تائێستا نادیارە، ئەو دەڵێت:"ئەی ٨٥٢ ملیۆن دۆلارەکەی دیکە کوا؟ کە موچەی مانگێکی سەرجەم فەرمانبەران و خانەنشینە بەزیادیشەوە".
باسی گریمانەیەکی کردوەو نوسیویەتی:"گریمان ١٥٢ ملیۆن دۆلاریشی بۆ خەرجی دیکەو کۆمپانیایە کە وانییە، چونکە زۆرینەی ئەم نەوتە ھی خورمەڵەو کەرکوکە، ھیچ کۆمپانیایەکی شەریکی نییە".
عەلی حەمەساڵح پەیامێکی ئاراستەی گۆڕان و یەکگرتوو و کۆمەڵ کردوەو دەپرسێت، "ئێوە بۆچی بێدەنگن؟، ھیچ نەبێت خۆ دەتوانن مانگرتن بکەن، فشارەکانتان زیاتر بکەن".
لەکۆتاییشدا دەڵێت:"تکایە بەویژدانەکان ئەوانەی خۆتان بەنوێنەری خەڵک دەزانن بەدەنگ بێن".