ئه‌ندامێكی كورد له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت:"له‌ئێستادا كۆی گشتی داهاتی هه‌رێم (690) ملیار دیناری عێراقییه، واته (80%)ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینده‌كرێت، ئه‌گه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ڕێژه‌ی (20%) كه‌مكرابێته‌وه".
(مه‌سعود حه‌یده‌ر) ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت:"جگه له‌و نه‌وته‌ی كه به‌ته‌نكه‌ر ده‌ڕوات‌و كه‌س نازانێت به‌هاكه‌ی چه‌نده، هه‌رێمی كوردستان ڕۆژانه له‌ڕێگه‌ی بۆریه‌وه (٦١٠) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ده‌كات، كه به‌هاكه‌ی مانگانه‌و به‌نرخی ئه‌مڕۆ، نزیكه‌ی (540) ملیار دیناری عێراقییه".
وتیشی:"له‌خراپترین حاڵه‌تدا داهاته‌كانی كه به‌باج‌و گومرك‌و داهاته‌كانی دیكه‌ن ده‌گاته (150) ملیار دیناری مانگانه، به‌وه‌ش كۆی گشتی داهاتی هه‌رێم ده‌كاته (٦٩٠) ملیار دیناری عێراقی، واته (٨٠٪) موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابینده‌كرێت، گه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش (٢٠٪) كه‌مكرابێته‌وه، ئه‌وا پێدانی موچه بۆ حكومه‌ت ده‌بێت كارێكی ئاسان بێت و داهاتی ته‌نكه‌ره نه‌وته‌كان بۆ كاروباره‌كانی دیكه‌ی حكومه‌ت به‌كاربهێنرێت".
مه‌سعود حه‌یدر له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی:"ئه‌و گه‌نده‌ڵیه‌ی له‌پێدانی باج‌و خاڵه سنوریه‌كاندا هه‌یه، ده‌بێته‌هۆی له‌ده‌ستدانی سه‌دان ملیار دینار، بۆیه حكومه‌ت ده‌بێت بڕیاری ئازایانه بدات بۆ ده‌رهێنانی خاڵه سنوریه‌كان له‌ده‌ست كۆمپانیاكانی حزب‌و كۆنترۆڵكردنی له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌و وه‌رگرتنی باج‌و گومرك، له‌هه‌مووی گرنگتر شه‌فافیه‌ت له‌گشت سێكته‌رو سه‌رچاوه‌كانی داهات‌و خه‌رجكردنیدا هه‌بێت، ئه‌م هه‌نگاو‌و بڕیارانه‌ش ده‌بێته هۆی زیادكردنی سه‌رچاوه‌ی داهات‌و دابینكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران
