ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە توندی ئیدانەی هێرشی تیرۆرستی بۆ سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە پارێزگای سلێمانی دەکات. پێکەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاوبەشانی تری عێراقی داوای هەنگاوی کرداریی دەستبەجێ لە حکومەتی عێراق دەکەین بۆ لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەم هێرشە تیرۆرستیە کە بریتیە لە دواهەمینی ئەو زنجیرە هەوڵانەی خراپەکاران ئەنجامیانداوە بۆ لاوازکردنی سەقامگیریی عێراق و بەئامانجگرتنی وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان. ئامادەین پشتیوانی پێشکەش بکەین بۆ هەوڵەکانی پاراستنی ئەم ژێرخانە گرنگە و بەردەوام دەبین لە جەختکردنەوە لە گرنگیی ئەوەی عێراق سەروەریی خۆی بچەسپێنێت لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەی ئەنجام دەدرێن بۆ لاوازکردنی و دڵنیایی بدات لەوەی گشت جۆرەکانی چەک، بە تایبەت درۆن و موشەک و ڕۆکێت دەهێنرێنە ژێر کۆنترۆڵی دەوڵەت
