محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوا له هاووڵاتیان دەکات هاوكاریی تیمه‌كانی سه‌رژمێری بکەن.
ئەمڕۆ ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤، سودانی به‌شداریی له سه‌رژمێریی گشتی كرد و زانیاریی خۆی و خێزانه‌كه‌ی به بژمێره‌كان دا.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ محه‌مه‌د شیاع سوودانی زانیاریی پێویستی سه‌باره‌ت به خۆی و خێزانه‌كه‌ی دایه تیمێكی سه‌رژمێری كه له سێ بژمێر پێكهاتبوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق داوای له هاووڵاتیان كردووه هاوكاریی تیمه‌كانی سه‌رژمێری بن و زانیاریی دروست و وردیان پێ بده‌ن ئه‌مه‌ش له‌به‌ر گرنگیی كۆكردنه‌وه‌ی داتای دروست و ڕۆڵ و كاریگه‌ریی خۆی له پلانی گه‌شه‌پێدان و به‌ره‌وپێشبردنی خزمه‌تگوزارییه‌كاندا.
ناوبراو داواش لە هاووڵاتیان دەکات گرنگی به‌و ده‌نگۆیانه نه‌ده‌ن كه پرۆسه‌ی سه‌رژمێریی گشتی به‌لاڕێدا ده‌بات و تێكی ده‌دات و ده‌یانه‌وێ ئه‌م هه‌نگاوه كردارییه بونیادنه‌ره شكست پێ بهێنن. ڕاشیگه‌یاند: سه‌رژمێری هه‌نگاوێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.
