

فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوك رایده‌گه‌یه‌نێت “هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان گاڵته‌كردنه به‌شعوری ته‌واوی موچه‌خۆران، واتێگه‌یشتین یادی شه‌هیدانی كوردستان ده‌كه‌نه‌وه”. وه‌ستا ره‌سوڵ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باشوری كه‌ركوك به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند “هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان له‌م رۆژگاره قه‌یراناوییه‌ی هه‌رێمی كوردستان گاڵته‌جارییه به‌شعوری فه‌رمانبه‌ران و هێزی پێشمه‌رگه و كه‌سوكاری شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندانی سه‌نگه‌ر و پێشمه‌رگه دێریینه‌كان و هه‌مو چین و توێژه‌كان كه‌به‌ده‌ست بێ موچه‌ییه‌وه ده‌ناڵێنن”.
وتیشی “به‌ده‌یان برینداری شه‌ڕمان هه‌یه له‌سه‌رجێگا كه‌وتون كه‌چی حكومه‌ت شاجوان هه‌ڵده‌بژێرێت و شه‌رمه بۆ ئه‌و تیڤی و راگه‌یاندكارانه‌ی پیاهه‌ڵدانن، وا تێگه‌یشتین له‌كۆڕێكی بێوێنه و گه‌وره یادی تێكڕای شه‌هیدانی پێشمه‌رگه و گه‌ریلا ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ده‌ستكه‌وتنی مشتێك پاره كچه شه‌هیدانی گه‌ریلایان له‌بیرنیه و له‌ژێر لێوه‌وه باسیشی ناكه‌ن، به‌ڵام ئاماده‌ن كچی شۆخی كورد ببنه هۆتێله‌كانی توركیا، ده‌ك رسوابن به‌خۆیان و كاریانه‌وه”.