نوێترین

recent

06/10/2016

بەغدا ... كاردەكرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی كوردستان

بەپێی پێشنیارێك بۆ چارەسەری موچەی هەرێم كەئێستا لە بەغدا تاوتوێ دەكرێت، رەنگە هەرێمی كوردستان هەڵوەشێتەوە.
پرسی دواكەوتنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم گەیەنراوەتە بەغداو لەئەنجومەنی نوێنەران لیژنەیەك بۆ تاوتوتێكردنی چەند پێشنیارێك پێكهێنراوە، یەكێكیش لەو پێشنیارانەی لە بەردەست لیژنەكەدایە هەڕەشەی جدی لەسەر هەرێمی كوردستان دروستدەكات و رەنگە هەڵیوەشێنێتەوە.

پێشنیارەكە بریتییە لەوەی هەموو پارێزگاكانی عیراق داهاتی جۆراوجۆری خۆیان رادەستی حكومەتی عیراق دەكەن، لەبەرامبەر ئەوەشدا سەرجەم ماف و شایستە داراییەكانی بۆ دابین دەكرێت.

ئەحمەد حاجی رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی بە رۆژنامەی (ئاژانس)ی راگەیاندووە، ئەگەر ئەو پێشنیارە جێبەجێ بكرێت ئەوا ناردنی بودجە لە هەولێرەوە دەگوازرێتەوە بۆ بەغدا، ئەمەش هەرێمی كوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085