

بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی کوردستان چوار
دوێنی شەو لە ناوجەی شاری کەرکوک لە گەرەکی قادسیە دوو پاسەوانی تایبەتی عەقید فەرھاد فازڵ بەرێوەبەری بنکەی ئاسایشی گەرەکی کوردستان / پارتی لە کاتی دزینی ئۆتومبێلێکی جۆری ئۆبترا لە لایە خاوەنەکەیەوە دەبێتە شەرە فیشەکیان و کە ئۆاومبێلێکی تایبەتی عەقید فەرھادیان پێبوو لە جۆری تویتا لاکروزەر (وەنەوشە ) لە لایەن ئاسایشی یەکێتیەوە گەرمارۆ دەدرێن و ھەردوو پاسەوانەکە دەستگیر دەکرێت و ئۆتوبێلەکەی عەقید فەرھاد دەستی بەسەر دەگیرێت
سەرجاوەیەک لە ھێزە ئەمنیەکانی کەرکوک بە کوردستان جواری راگەیاند ھەر لە دوای رووداوە ھێزیکی زۆری پارتی دەیویست ئۆتومبێلەکەی عەقید فەرھاد لە دەست ئاسایشی یەکێتی دەربکەن بەلام رێگریان لێکراوە و ئیستا لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی یەکێتی دایە
وە سەرجاوەکە رایگەیاند ھەردوو پاسەوانەکەی عەقید فەرھاد پەراوی لێکۆڵینەوەیان بۆ دروست کراوە بە مادەی٤٤٤/ دزی لە یاسای سزادراوی عێراق و ھەردوو پاسەوانەکە لە پێش دادوەر دانیان بە تاوانەکەیان ناوە
کوردستان جوار پەیوەندی کرد بە ھێزەکاین ئاسایشی پارتەوە بەڵام پەیوەندیەکە بەردەست نەبوو
لە کۆتایدا ماڵپەڕەکە نوسیویەتی
کوردستان جوار بەرپرسە لەم ھەواڵە
