نوێترین

recent

07/08/2015

کچە شاخەوانێکی کورد لووتکەی ” مەستاق ئاقا”ی چینی بڕی

28325

 

کچە شاخەوانێکی خەڵکی شاری مەهاباد توانیویەتی چیایەک لەوڵاتی چین بە ناوی ” مەستاق ئاقا” بخاتە ژیر پێ.

“بەیان فەزلی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خوێندکاریی کۆلیژی وەزرشی توانیویەتی بە سەر چیای “مەستاق ئاقا”دا سەر بکەوێ.

دەوترێت کە ئەو خانمە شاخەوانە ئەو کارەی لەسەر ئەرک و تێچووی ماڵی خۆی ئەنجام داوە.

28324.jpg

  بەیان فەزلی تەمەن ٢٨ ساڵ توانیویەتی بە سەر چیای “مەستاق ئاقا”دا سەر بکەوێ

   بەیان فەزلی ماوەی ١١ ساڵە بە کاری شاخەوانییەوە سەرقاڵە و لەو ماوەیەدا چەندین میداڵی زێڕ و    زیوی بەدەست هێناوە.

   ئەو کچە کوردە هەتا ئێستا چەندین شاخی وەکوو بەرزایی ٥ هەزار میتری دەماوەند، عەلەم کێو،      سەبەلان، ئاراراتی تورکیە و کاچاری تورکیەی بڕیوە.

   چەند ڕۆژلەمەوبەریش هێرۆ ئەرجوومەند شاخه‌وانێكی كچی دیکەی‌خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد لووتكه‌ی    ٧ هه‌زار و ١١٠ مه‌تری چیای کۆرژێنفسکایای تاجیکستانی خستبوویە ژێر پێ.

هێرۆ هەتا ئێستا توانیویەتی بەسەر چەندین لووتکە و چیای بەرزی وەکوو ئاگری(٥١٣٤ میتر) و چیای هەڵگورد( ٣٦١١ میتر) و چیای لنین(٧١٣٤ میتر) سەر بکەوێ.



from Wllat Net http://ift.tt/1eWQIQz
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085