
بەهۆی تێك هەلچونی چەكداری لە نێوان گروپێكی نەناسراوی چەكدار لە ناو شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان و سوپای پاسداران و پۆلیسی ئەوشارە چەندین پاسدار و پۆلیس كوژراون و برینداربوون.
بەپێی هەواڵێكی سایتی رۆژهەڵات تایمزی رۆژهەلاتی كوردستان کاتژمێر 11ی شەوی (پێنجشه‌ممه له‌سه‌ر هه‌ینی، 16ی گه‌لاوێژی 1394)، له ناو شاری مه‌ریوان تێکهه‌ڵچوونێکی چه‌کداری له‌نێوان هێزێکی چه‌کداری نه‌ناسراو و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی هاته ئاراوه و ئه‌و شه‌ڕه چه‌ند خاڵ و گه‌ڕه‌کێکی شاری مه‌ریوانی گرته‌وه و نزیک به 3 کاتژمێری خایاندووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌کان، هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی کوژراو و بریندارێکی زۆریان هه‌یه. هاوکات خه‌ڵکێکی زۆری دانیشتووی شاری مه‌ریوانیش که بۆ کاروباری خۆیان له ده‌ره‌وه‌ی شار بوون، له لایان هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامییه‌وه رێگه‌ی چوونه ناو شاریان پێ نه‌دراوه و له ده‌ره‌وه‌ی شار ماونه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ک به “رۆژهه‌ڵات تایمز”ی راگه‌یاند که شه‌ڕه‌که کۆتایی پێ هاتووه، به‌ڵام ئامبوڵانسه‌کان به به‌رده‌وامی له هاتوچۆدان و جار به جاریش ده‌نگی ته‌قه ده‌بیسترێ و هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی شڵه‌ژاوی و شێواوییه‌کی زۆریان پێوه دیاره و هێزێکی زۆریش ره‌وانه ناو شار کراوه و دۆخه‌که زۆر نائاساییه.
شایانی باسه تا ئێستا هیچ هێز و لایه‌نێک خۆی له‌و شه‌ڕه به خاوه‌ن نه‌کردووه و راگه‌یه‌ندراوی نه‌داوه و کۆماری ئیسلامیش تا ئێستا بێده‌نگی نواندووه.
from Wllat Net http://ift.tt/1Nfg1sX
via IFTTT