
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی جاندرمه‌ی توركیاوه دوای ده‌ستگیركردنی ڤیگان شاهین كچه چالاكوانی كورد له‌باكوری كوردستان ، ده‌ستدرێژی سێكسی ده‌كه‌نه سه‌ری و هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كانی لێده‌كه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی دیجله له‌وباره‌یه‌وه بڵاویانكردوه‌ته‌وه: دوای ده‌ستگیركردنی كچه چالاكوانی كورد ڤیگان شاهین له‌لایه‌ن هێزه‌كانی جاندرمه‌ی توركیاوه، ئه‌و چالاكوانه ئاشكرایكردوه، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسی توركیا جگه له‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه لێیدراوه، هاوكات ده‌ستدرێژی سێكسیان كردوه‌ته‌سه‌ری .
رونیشكراوه‌ته‌وه: ڤیگان له‌ئێستادا به‌هۆی ئازاری جه‌سته‌ی و تێكچوونی بۆری هه‌ناسه‌دان و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ری تووشی بارودۆخێكی ده‌روونی خراپ هاتووه‌و تاكو ئێستا دۆسیه‌كه‌ی له دادگادایه.
ڤیگان ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو : له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی توركیاوه هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه كه وێنه و ڤیدیۆی چۆنیه‌تی ده‌ستدرێژكردنه سه‌ری تۆماركراوه‌و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌ته‌كان به‌تایبه‌ت فه‌یسبوك بڵاویده‌كه‌نه‌وه .
له‌ئێستادا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه شه‌قامه‌كانی باكوری كوردستانی هه‌ژاندوه‌و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی گه‌وره ده‌كرێت
from Wllat Net http://ift.tt/1NVYVAA
via IFTTT