
سكرتێری حیزبی سۆسیالیست ڕایدەگەیەنێت حیزبەكەیان پاشكۆی هیچ لایەنێك نیە و دوێنێ لەگەڵ یەكێتی لە كەركوك جەنگاون دژی داعش و لەگەڵ پرسی سەرۆكی هەرێیش ڕای تایبەتی خۆیان هەیە.
ئەمڕۆ شاندێكی پارتی بە سەرۆكایەتی مەسرور بارزانی سەردانی حیزبی سۆسیالیستیان كرد ، لە میانەی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنوسیدا مەسرور بارزانی ووتی: ئێمە دوپاتی دەكەینەوە دەبێت پرسی سیاسی بەشێوەیەكی خێرا چارەسەر بكەین و خۆمان بۆ چارەسەركردنی قەیرانەكانی تری ئابوری و جەنگی داعش یەكلایی بكەینەوە.
هەروەك دوپاتی كردەوە ئەوان وەك پارتی ڕایان وایە كە دەبێت سەرۆكی هەرێم لە ناو خەڵكەوە هەڵبژیردرێت، پێشمان وایە ئەمەی ئێستا هەیە مومارەەسی دیموكراسیە و ئاساییە بەتایبەت ململانێكە تێكوڵاوی هێزی پێشمەرگە نەبووە.
هەروەك محمد حاجی مەحمود ووتی: هەندێك لایەن پێشتر باسی نەهێشتنی ژوری تاریك و كۆبونەوەی داخراویان دەكرد بەڵام ئێستا خۆیان پێنج كۆبونەوەی پێنج قۆڵیان كردووە و كەس نازانێت باسی چیان كردووە واتە شینەكە بۆ حسێن بێت نەك هەریسەكە.
وتیشی: حیزبەكەیان پاشكۆی هیچ لایەنێك نیە و دوێنێ لەگەڵ یەكێتی لە كەركوك جەنگاون دژی داعش و لەگەڵ پرسی سەرۆكی هەرێیش ڕای تایبەتی خۆیان هەیە و هەرچی بەر وەندی خەڵك بێت ئەوە دەكەین.
لە كۆتاییدا محمدی حاجی مەحمود ووتی: دەكرێت هەڵبژاردن بۆ سەرۆكی هەرێم بكریت و هەركەسیش خۆی كاندید دەكات ئەوە عەرز و ئەوە گەز.
from Wllat Net http://ift.tt/1LCA7An
via IFTTT