نوێترین

recent

28/08/2015

ئەو خانمە كییە لەگەڵ ئاشتی هەورامی خەریكی ئەڵقە گۆرینەوەیە؟

45

وەزیری سامانە سروشتیەكان بەنایاسایی مانگانە بری 50 هەزار تەن نەوتی رەش دەدات بە كۆمپانیایەك كە خاوەنەكەی چراخان رەفیقە
ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان مانگانە بری 50 هەزار تەن نەوتی رەش دەدات بە كۆمپانیایەكی وەهمی بەناوی (زیپۆ) كە گوایا خاوەنەكەی ژنێكی بازرگانە بەناوی (چراخان رەفیق) و باس لەوەش دەكرێت كە ئەو ژنە بە نهێنی هاوسەرگیریی لەگەڵ ئاشتی هەورامی كردبێت.
بەپێی چەند بەڵگەیەكی نوسراو و وێنەیی كە لە تۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاو كراوەتەوە ، ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سروشتیەكان لەگەڵ چراخان رەفیق لە وێنەیەكدا پێكەوە دەبینرێن و باس لەوەشكراوە كە بەنهێنی هاوسەرگیرییان كردوە بەڵام تائێستا هیچ رونكردنەوەیەك لەوبارەیەوە نەدراوە .
لەوبارەیەوە پەیجی یاسا سەروەر بڵاوی كردۆتەوە كە “چراخان ڕەفیق كە خەڵكی سلێمانیە و پێشتر لە ئەڵمانیا بووە و خاوەنی دوو كۆمپانیای وەهمیە بە ناوەكانی ( لاناز ) و (زیپۆ ) كە مانگانە ئاشتی هەورامی بڕی ٥٠٠٠٠ تەن نەوتی ڕەش بە نایاسای دەدا بەم دوو كۆمپانیایە كە گوایە كارگەی قیریان هەیە بەڵام هیچ كام لەم دوو كۆمپانیای تۆمار نەكراو بە پێی نوسراوی وەبەرهێنان كە ئەندام پەرلەمان سۆران عمر بە دوادا چوونی بۆ كردوون وە كۆمپانیای لەو شێوەیە هیچی بوونێكی نییە “



from Wllat Net http://ift.tt/1UauWvV
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085