نوێترین

recent

27/08/2015

عەلی حەمەساڵح: ژمارەکان لای من ھیچ ئیعتیبارێکی نییە

bapala

عەلی حەمەساڵح وەڵامی روونکردنەوەکەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان دەداتەوەو رایدەگەیەنێت: کێشەی ئەم وەزارەتە ئەوەیە کە ھەر بۆخۆیان رەقەم لێدەدەن و کەس نییە لێکۆڵینەوە تێدا بکات، بۆیە ئەو ژمارانە لەلای ئێمە ھیچ ئیعتیبارێکی نییە.
دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان روونکردنەوەیەکی لەسەر چاوپێکەوتنێکی عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان  بڵاوکردەوەو تێیدا قسەکانی ئەو پەرلەمانتارەی لەبارەی زیانەکانی بۆری گواستنەوەی نەوتی ھەرێم بە ناڕاست و چەواشەکارو ھەڵخەڵەتێنەری خەڵک وەسفکرد، ئەو پەرلەمانتارە وەڵامی روونکردنەوەکەی داوەتەوەو راستییەکانیشی ئاشکرا کردووە.
عەلی حەمەساڵح ئاشكرایكرد:  سەرەتا وەزارەتی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان رایگەیاند کە بەھۆی تەقاندنەوەی بۆرییە نەوتییەکان، زیانی ٢٥٠ ملیۆن دۆلاریان پێگەیشتووە، چونکە نەیانتوانیوە نەوت ھەناردە بکەن، ھەروەھا بەھۆی کونکردن و چاککردنەوەی بۆرییەکانیشەوە، ٢٥٠ ملیۆن دۆلاری دیکە زیانیان پێگەیشتووە.
پەرلەمانتارەکەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو ژمارانەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە ناڕاست وەسفکردو وتی: “لەکاتی خۆیدا رامانگەیاند کە بەپێی گرێبەستەکان، چاکردنەوەی بۆرییەکان لەسەر حکومەتی تورکیایە، بەڵام ئێستا گۆڕانکاری بەسەر پەیامەکەیاندا ھاتووەو دەڵێن  زیانی ٢٥١ ملیۆن دۆلارەکە بەھۆی راگرتن و دزینی نەوتەکەوەیە، کە لەسەر تەلەفزیۆنیش پەکەکەی بە دزینی نەوتەکە تۆمەتبارکرد”.
عەلی حەمەساڵح گومانی لەو پەیامەی ئاشتی ھەورامی ھەیەو دەڵێت: ئەم پەیامەی وەزیری سامانە سروشتییەکان ئەوە دەگەیەنێت، ئەگەر لە ١٠ رۆژدا بەھۆی راگرتنی نەوت و دزینی نەوتەوە، ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیانیان پێگەیشتبێت، ئەی کەواتە داھاتی نەوت لەمانگێکدا چەند ملیار دۆلار بێت”.
بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، کە بەردەوام رەخنە لە کارەکانی سامانە سروشتییەکان دەکات، کێشەی ئەم وەزارەتە ئەوەیە کە ھەر بۆخۆیان ژمارە لێدەدەن و کەس نییە لێکۆڵینەوەی تێدا بکات، “بۆیە ئەو ژمارانە لەلای ئێمە جێگەی باوەڕ نییەو ھیچ ئەرزشێکی نییە”.
عەلی حەمەساڵح وتیشی:” لەبری وەڵامێکی عەقڵانی و بەژمارە بۆ نووسینەکەی من، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، بەزمانێکی زۆر نزم لە روونکردنەوەیەکی فەرمیدا، ھەموو وەڵامێکی ئەوەیە دەڵێت حاسبەکەی سووتاوە، ئا ئەمە نەگبەتی ئێمەیە”.



from Wllat Net http://ift.tt/1NXAMtD
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085