نوێترین

recent

28/08/2015

مەلا عەلی کەڵەک: چارەسەری شوکردنم دۆزیەوە بە ئیزنی خوا

mala.ali.kalakgg

مەلا عەلی کەڵەک کە خۆی بە پزیشکی ئاینی دەناسێنێت، ئاشکرایکردووە کە چارەسەری شوکردنی دۆزیووەتەوە.

لە نوسینێکیدا کە لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردۆتەوە، مەلا عەلی ئاشکرایدەکات کە هەر کەسێک بییەوێت شوبکات با گەڵای سیدر بخوات.

مەلا عەلی نوسیویەتی “هەر کەسێک گەڵای سیدر بخوات ئەگەر سیحری لێ کرابێت و نەتوانێت زەواج بکات ئەوا بەتاڵ ئەبێتەوە سیحرەکە بە ئیزنی خوا”.

ناوبراو کە بەردەوام لەلایەن وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستانەوە داوای دادگایی کردنی دەکرێت شێوازی بەکارهێنانی ئەو گەڵایەی ڕوونکردۆتەوە و دەڵێت ” حەوت گەڵای سیدر بخەرە بەرمیلێک ئاوەوە دەستنوێژ بشوات و پاشان دەستی ڕاستی بخاتە ناو ئەوەکەوە پاشان ١١ جار سورەتی فاتیحە ومەعوزەتین و سورەتی ئیخلاس و ١١ جاریش سڵاوات لەسەر پێغەمبەری خوا لێ بدات و ڕۆژانە سێ پەرداخ لەو ئاوە بخواتەوە هەفتەی دوجاریش خۆی پێبشوات بۆ ماوەی ٥١ ڕۆژ بە ئیزنی خوا شیفای بۆ دێت”.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت کە لە ماوەی ڕابردوودا د.ڕێکەوت حەمە ڕەشید وەزیری تەندروستی هەرێم داوایکرد کە مەلا عەلی کەڵەک دادگایی بکرێت و ئەو کارەشی بە خوارفیات ناوبرد و پێشتریش چەند جارێک نۆرینگەکەی مەلا عەلی داخراوە.



from Wllat Net http://ift.tt/1PCpICJ
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085