نوێترین

recent

07/08/2015

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە ٨ داعش دەستگیرکران

1577782015_urmia

 

بەرپرسی پەیوەندیەکانی ڕێخراوی کۆمەڵگای دیموکراتی ئازاد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) ڕایگەیاند ٨ کەسی بە ڕەگەز ئەفغانیمان لە چیاکانی ورمێ دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون لە سنورەکانی تورکیا پەیوەندی بە ڕیزەکانی داعشەوە بکەن.

ئەرڤین ئەحمەدی پور بەرپرسی پەیوەندیەکانی ڕێخراوی کۆمەڵگای دیموکراتی ئازاد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کۆدار) دوێنێ پێنجشەمە لە بەیانامەیەکدا ڕایگەیاند” هێزەکانی یەکێتی پاراستنی کوردستان زیاتر لە ٨ کەسی بە ڕەگەز ئەفغانیان لە چیاکانی ورمێ دەستگیرکردووە کە بە نیازبوون پەیوەندی بە ڕیزەکانی داعشەوە بکەن لە عێراق و سوریا”.
ئەرڤین ئەحمەدی ڕاشیگەیاند لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکان بەردەوامە بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر .

لە درێژەی قسەکانیدا پور ئاماژەی بەوەدا لە مانگی پێشووەوە ٢٣ ئەندامی سوپای پاسداران و ٥ ئەندامی هێزی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە شەڕو پێکدادانەکانی چەکدارانی داعشدا کوژراون”.



from Wllat Net http://ift.tt/1MV5aXh
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085