
سەرۆكی فراكسێۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات بۆ كۆبوونەوە نائاساییەكەی پەرلەمان كەتایبەتە بەدەنگدان لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان هیچ گرفتێكمان نییە و هەر 6پەرلەمانتارەكەمان ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبین و ئەگەر بكرێت 6 پەرلەمانتاری دیكەش قەرز دەكەین .
مەروان گەڵاڵی سەرۆكی فراكسێۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند ” تائێستا كەس مانای سازانی بە هاوڵاتیان نەگەیاندووە و وتیشی “ئێمە ئامادەی سازاین و پرۆژەیەكمان پێشكەش كردووە و سازانیشیمان كردووە و سەرجەم پرۆژەكان كەلەسەر هەمواركردنەوەی یاسای سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان پێشكەشی لیژنەی یاسایی كراوە سازانی لەسەر كراوە و مەرج نییە هەموو خاڵەكانمان لەپرۆژەكەدا جێبەجێكرابێت “.
ئەوەشیخستوەتەڕوو ” سازان مانای ئەوە نییە كە هەر كەس لەسەر بۆچوونی خۆی سوور بێت و دەبێت هەموانیش تەسلیمی لایەنێك بێت “.
ئاشكرایكردووە ” ئێمە ئەو جۆرە سازانە بەهەموو شێوازێك رەتدەكەینەوە و بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان هیچ گرفتێكمان نییە و هەر 6پەرلەمانتارەكەشمان ئامادەی كۆبوونەوەكە دەبین و ئەگەر بكرێت 6 پەرلەمانتاری دیكەش قەرز دەكەین”.
from Wllat Net http://ift.tt/1Dz17gU
via IFTTT