نوێترین

recent

27/08/2015

بە وێنە.. گەورەترین زەماوەند لە كوردستان زیاتر لە 260 هەزرا دۆلاری تێچووە

2782015752490_22222

رێوڕەسمی زەماوەندی كوڕی سەرۆكی عشیرەی هەركی لە گوندی “كانی سپی”ی سەر بە شاری شنۆ لە رۆژهەڵاتی كوردستان كە بە گەوەرترین زەمازەندی كوردستان ناسراوە، 8 هەزار كەس تێیدا بەشدار بوون.

بۆ ئەو زەماوەندە كە ماوەی چەند مانگێك ئامادەكاری كراوە، كەمپێك لە ناوچەی كوێستانی و لە زەمینێك بە پانایی 10 هێكتار و بە 3 پاركینگ بەڕێوە چووە.

دەگوترێت بایی هەشت ملیار خەڵات و دیاری بۆ ئەو بووك و زاوایە هێنراوە و بە چەشنێك فراوان بووە كە 5 ئۆتۆمبێل خەڵات و دیارییەكیان گواستووەتەوە و چەند هۆڵێك كراوەتەوە كە تەنیا ئەو مەڕ و بزنانەی كە وەك دیاری هێنراون، تێیدا راگیرون.

ماڵپەڕەكانی هەواڵ بڵاویان كردووەتەوە كە ئەو رێوڕەسمە لە سەعات 10ی بەیاننیەوە دەستی پێكردووە و هەتا 8ی ئێوارە بەردەوام بووە.

رێوڕەسمی زەماوەندی “میهران نیعمەتی” كوڕی سەرۆكی عەشیرەی هەركی لە گوندی كانیی سپیی شنۆ بووەتە سووژەی راگەیەن و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان. ئەم زەماوەندە زیاتر لە 260 هەزار دۆلاری تێچووە و بەهای ئەو دیاری و خەڵاتانەی كە بۆ بووك و زاوا هێنراوە زیاتر لە تێچووەكەی بووە.

سەرچاوە خۆجێیەكانی رۆژهەڵاتیش بڵاویان كردووەتەوە كە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو رێوڕەسمە هێزە ئەمنییەكان و بەتایبەت سوپای پاسداران رێوشوێنێكی توندی ئەمنیان گرتووەت بەر و رێژەیەكی بەرچاو لە هێزەكانی سوپای پاسداران و بەرپرسە حكوومەتییەكان بەشدار بوون و دەگوترێت خاوەن زەماوەنە كەسانێكی نزیك حكوومەتی ئێرانن.

 

 



from Wllat Net http://ift.tt/1PACQIg
via IFTTT
Picsart-24-02-23-21-31-09-085