نوێترین

recent

07/11/2014

گۆڕان : ئەم ھەفتەیە ڕێکەوتنەکە یەکلایی دەکرێتەوە

ووڵات نێت |


بەمەبەستی یەکلاکردنەوە لیژنەکانی نێو ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر بریارە لەسەرەتای ھەفتەی داھاتووەوە فراکسێۆنەکانی نێو ئەنجومەنی پارێزگاکە چەند کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن.
عەبدولرەحمان عومەر سەرۆکی لیستی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێر لەلێدوانێکی تایبەتدا بۆ SNNرایگەیاندوە:" دوێنێ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەنێوان سەرۆکی فراکسێۆنەکانی نێو ئەنجومەنی پارێزگا و سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێردا ئەنجام دراوە  بۆ یەکلاکردنەوەی لیژنەکانی نێو ئەنجومەنی پارێزگا  کە بریتیە لە ١٥ لیژنە و وا بریارە لەنێو فراکسێۆنەکاندا یەکلا بکرێتەوە " .
راشیگەیاند:" بریارە لەسەرەتای ھەفتەی داھاتوەوە فراکسێۆنەکان دەست بەکۆبوونەوە بکەن بۆ یەکلاکردنەوەی لیژنەکانی نێو ئەنجومەنی پارێزگا بەپێی ئیستحقاقی ھەلبژاردن  و بەوپێیەش کە لەلیژنەکان لە ١٥ لیژنە پێکھاتووە ھەر دوو کورسی ئەنجومەنی پارێزگا یەک سەرۆکی لیژنەی بەر بکەوێت ودواتریش بریار لەسەر جێگری سەرۆکی لیژنەکان و بریاردەری لیژنەکان دەدرێت" .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085