

نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا، دوباره به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی‌و نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت گه‌یشته (80) دۆلار، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی پشتگیری بۆ بازاڕی نه‌وت دوپاتكرده‌وه، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له‌كۆبونه‌وه‌ی داهاتوی ڕێكخراوی ئۆپیكدا، بڕیار له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌نارده‌ی نه‌وت بدرێت.
ئاژانسی هه‌واڵی (ڕۆیته‌رز) بڵاویكرده‌وه، دوای دابه‌زینی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا بۆ خوار (80) دۆلار، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دوباره نرخی نه‌وت به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی‌و گه‌یشته‌وه (80) دۆلار، ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتی به‌رهه‌مهێنی نه‌وتیش، داوای كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئێران كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ڕه‌تده‌كاته‌وه‌و داواش له‌وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپیك ده‌كات، له‌سه‌ر نرخی نه‌وت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا ڕێكبكه‌ون.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ڕۆژی (27/11) ڕێكخراوی وڵاتانی هه‌نارده‌كاری نه‌وت (ئۆپیك) سه‌باره‌ت به‌تاوتوێكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان‌و هه‌نارده‌ی نه‌وت‌و ئه‌گه‌ری كه‌مكردنه‌وه‌ی كۆببێته‌وه، ژماره‌یه‌ك وڵاتی ئه‌ندامی ئۆپیكیش پشتگیری له‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت ده‌كه‌ن.