مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌نجامدانی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان و جیابوونه‌وه‌ی له عێراق، مافێكی سروشتی گه‌لی كورده و، كه‌س ناتوانێت بیوه‌ستێنێت یان ڕێگه‌ی ئه‌و مافه‌ی لێ بگرێت" .
له میانی چاوپێكه‌وتنێكیدا كه كه‌ناڵی (فرانس 24) له‌گه‌ڵیدا ئه‌نجامیداوه، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت "گه‌لی كورد خۆی ده‌یه‌وێت چاره‌نوسی خۆی دیاری بكات و، هیچ شتێكیش ناتوانێت ببێته كۆسپ و له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌و مافه‌دا" .
بارزانی ته‌ئكیدیشده‌كاته‌وه "هیچ كات سازش له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆی كوردستان ناكه‌ین و، لایه‌نه سیاسه‌كانی هه‌رێم و په‌رله‌مانی كوردستان پێكه‌وه ئه‌و بڕیاره ده‌ده‌ن" .
مه‌سعود بارزانی ڕاشیگه‌یاندووه "ئێستا كێشه‌كانمان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌ره‌و چاره‌سه‌ر كردن ده‌ڕۆن و، ئێمه‌ش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌رمی زۆرمان نواندووه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌رپرسانی به‌غدا هه‌مان هه‌ڵه‌كانی ڕابردوو دووباره بكه‌نه‌وه ئه‌وا عێراق به شێوه‌یه‌كی كرده‌یی دابه‌ش و پارچه پارچه ده‌بێت" .
به بڕوای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان "نه ئێران و نه توركیا ناتوانن ڕێگه له‌به‌رده‌م به‌ره‌و سه‌ربه‌خۆیی چوونی كوردستان بگرن، چونكه مافی كورده و كوردیش خۆی بڕیار ده‌دات" .
سه‌باره‌ت به شاری كه‌ركوكیش، مه‌سعود بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت "كه‌ركوك شارێكی كوردستانیه و به‌شێكه له هه‌رێمی كوردستان، ئێمه وه‌ك ڕێزگرتن له ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕازی بووین له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی ڕاپرسی تا خه‌ڵكی كه‌ركوك بڕیار بده‌ن كه له‌گه‌ڵ عێراق ده‌مێننه‌وه یان ده‌بنه به‌شێك له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌ر نا كه‌ركوك له واقیعدا به‌شێكه له خاكی هه‌رێمی كوردستان" .
له‌به‌شێكی دیكه‌ی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا، مه‌سعود بارزانی باس له ناردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات بۆ كۆبانێ و ده‌ڵێت "به ڕێكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ئه‌مریكا پێشمه‌رگه‌مان بۆ كۆبانێ نارد، ئێستاش ئه‌گه‌ر پێویست بكات و داوامان لێ بكرێت و ڕێگه‌مان پێبدرێت، هه‌رچیمان پێبكرێت بۆ كۆبانێ ده‌یكه‌ین" .
بارزانی ڕه‌خنه‌ش له سیاسه‌تی بێده‌نگی توركیا له ئاستی په‌لاماره‌كانی داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ ده‌گرێت و ڕایده‌گه‌یه‌نێت "ئێستاش نازانم بۆچی توركیا بێده‌نگه له‌سه‌ر په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر كۆبانێ، ئێستاش به دوای وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌دا ده‌گه‌ڕێم" .
بارزانی پێشیوایه "هاوكاریه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له بواری ناردنی چه‌كی قورس بۆ هه‌رێمی كوردستان له ئاستی پێویستدا نین و، ئه‌و چه‌كانه‌ی ئێمه داوامان كردوه بۆمان نه‌نێردراوه" .
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان داواش له وڵاتانی هاوپه‌یمانیی دژ به داعش ده‌كات، ڕێز له به‌ڵێنه‌كانی خۆیان بگرن و چه‌كی قورس ڕه‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن .