ووڵات نێت |
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوو گوندی دیكه‌ی له سنوری قه‌زای مه‌خمور كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان دوو گوندی دیكه‌ی له سنوری قه‌زای مه‌خمور كۆنتڕۆڵكرده‌وه.
به‌رپرسێكی سه‌ربازی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ری مه‌خمور، كه نه‌یوست ناوی ئاشكرا بكرێت به NRT، رایگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هێزی پێشمه‌رگه هێرشی كردووه‌ته سه‌ر دوو گوند كه له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدابوونه‌و توانیوانه كۆنتڕۆڵی بكه‌نه‌وه.
وتیشی، ئه‌و دوو گونده‌ی كه كۆنترۆڵكراونه‌ته‌وه، بریتین له گونده‌كانی براهیم باول و لاسور له ناحیه‌ی قه‌راجی، سه‌ر به قه‌زای مه‌خمور.
هاوكات، ئه‌و به‌رپرسه سه‌ربازیه‌ی پێشمه‌رگه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، تا ئێستا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیویه‌تی له %95 ناوچه‌كانی قه‌زای مه‌خمور كۆنتڕۆڵ بكاته‌وه.
له دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی قه‌زای مه‌خموور، له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه، جگه له گونده‌كانی ڕواڵه‌و گلگامێشه‌و گره‌سۆر و سیرمه‌و پونگینه، ناحیه‌ی باقرت و 17 گوندی سه‌ر به‌و ناحیه‌یه كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه.
هه‌ر بۆیه كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو گونده‌ی سه‌ر به قه‌زای مه‌خمور، له چوارچێوه‌ی ئه‌و پلانه‌دایه كه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌یه‌تی بۆ كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ناوچانه‌ی كه له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراون.
